گردەسوور هێمای سەربەرزی شاری سەردەشت:
'
گردەسوور ناوی کێوێکی بەرزە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە شارستانی سەردەشت، لە رۆژئاوای شاری سەردەشت، له رۆژهەڵاتی کوردوستان ، داوێنەکانی ئەم کێوه بە ھۆی کەش و ھەوای لەبار و بوونی سەوزەڵانی و ئاو و درەخت، لە ڕابردوو و تا رادەیەکیش له ئیستادا بوته سەیرانگای خەڵکی سەردەشت و دەورو پشتی و جیگەی مانەوەی خەڵک. بەرزایی گرده سوور 1789 میتره لە ئاستی دەریاوه.
شاری سەردەشت لە لە قەراغی ئەو کێوە وداوێنی رۆژئاوای ئەم کێوه له سەر دەشتێکی به پانتایی دوو نیوکیلومیتر چوارگۆشه لە قەراخ سەرچاوەی ئاوێکی مەزن ھەڵکەوتووە.ناوی گردە سوور پێک هاتوەلە دووشەی گرد+ سوور=( گرده سوور). گرد لەزمان کوردی دا بە مانای کێوێکی نزم بووه که روتانه وەی به هۆی دامالین به خووه دیوه.گردە سوور بە به راورد له گەڵ شارەکەدا بەرزه. وشەی سووریش له پێکھاتەی مەیله و سووری بەرد و خاکی ئەم گرده هاتووه، (واتا گردێگ کە سوورە).پێکھاتەی گردەسوور مەڕمەڕ و کلسی به بلوور بووه. کە پێکھاتەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی دووھەمی جیۆلۆجی.مەڕمەڕی گردەسوور بلوری و بریقەداره و داتاشێنی زۆر دژواره و بۆ بینای خانوو بەره لە کۆنەوە بەکارهیندراوە.زۆرترین بیناکانی سەردەشت لە ڕابردوودا بەو بەرده بینا کراون.
گرده سوور بڵیندترین شوێنی شاری سەردەشته هەر بۆیه لەرابردوو دا ،لەبواری نیزامی گرینگێکی تایبەتی هەبوه و بورج و بارووی نیزامی لێساز کراوه. لە بەرزترین شۆێنی ئەوکیوه بیناێکی لی ساز کراوه که پێ دەلێن قووڵله. دەلێن ئەم شوینە کە ئیستا چۆل کراوە لە سەردەمی ئەمیرکبیر و بە ئەمری سەردار عەزیزخانی موکری لە بەرزایەکانی گردەسوور ،ویرای مزگەوتی سور و حەمامی کۆن لە ناو شاری سەردەشت سازکراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی که له بینای ئێستای قووڵله ئاسنی تێدا به کار هاتووه لەبەرئەوەی لە سەردەمی دەسەڵاتی قاجاردا کارخانەی توانەوەی ئاسن لە ئێران دامەزرابوو ئەو مەسەله پشت راست نا کریتەوه، رەنگه له کاتی دەسهەلاتی حکومەتی ڕزا شای پەلەوی دووبارە ئەو قوڵەیە دوبارە دروستکرابێتەوە یان نۆژەنکرابێتەوە.
لەسالانی پێشوو که زوربەی داوینەکانی گردەسوور خانووی لێساز نەکرابوون زستانان له کاتی بەفردا شۆێنی خلیسکەو یاری ڕابواردنی لاوان و مندالانی شاری سەردەشت بوو. بەهار و هاوینانیش شوێنی گەشت و سەیرانی و گەران و لاواندنەوەی خەلکی شاری سەردەشت بوه. لەداوێنی گردەسوور گۆرستانێک زۆر کۆن هەیه کە پیدەچێ تەمەنی له گەل نیشتەجێبوونی مرۆڤ لەو شاره دا هاوتا بیت.
گردەسوور بانی شارە ، جێگای خۆیەتی و پێویستە که لە لایەن شارەوانی پلانێکی بۆ دابندرێت و پارکێکی گەوره و جوان لەسەر لوتکەی چیای گەردە سور دروست بکرێت قوڵلەش وەک ئاسوارێکی میژوویی لە ناو ذلی پارکەکەدا بمێنیتەوه بکرێتە مۆزەخانە ، لێوارەکانی ئەم شاخە بە دارە جوانەکان داپۆشرێن بۆ ئەوەی لەچوار وەرزی ساڵدا سەرسەوز بێت و چێشتخانە و گۆڕەپانێک بۆ وەرزشی بەیانیان و ئێواران لە سەرووی پارکەکەوە دروست بکرێت وە لەسەر لوتکەی ئەم شاخە، پێویستە نور ئەفکەنێکی گەردان (سپۆتلات) دابنرێت بۆ ئەوەی لە چوار گۆشەی و دوورترین شوێنەکانی دەوروبەری سەردەشت دیار دێت، گردەسوور ، هێمای جوانی و شادی و ئارمێش وحەسانەوەی خەڵکی شاری سەردەشتە دەبێ خزمەتگوزاری بۆ بکرێت.
گردەسوور هێمای خۆراگرێ وسەربەرزی شاری سەردەشتە! بەڵام بێنازە ، لەلایەن شاروانی و شورای شار هیچ جوانکارێکی ئەوتۆی بۆ نەکراوه، تەنانەت لەساڵانی ڕابردوو دا بۆتە میراتی پاش مردووی وبه هۆی داگیرکاری داگیرکارە زەوی خۆرەکان هەمووی پچڕپچڕ کراوە و ناوەناوەش بەردەکەی به بێپلان دەردەهێنرین و سیمای داوێنی گرەدەسوور تیکدراوه. له سالی ۱۳۹۹ کەمەربەندی له داوێنی گردەسوور لێدراوه که ویرای قازانجەکانی بۆته هۆی دەستدرێژی زیاتری زەوی خۆرەکانی شار. ئاوا بڕواتە پێش گردەسوور تەواو داگیر دەکرێ و هەمووی دەبێتە خانووبەرە و هیچ ئاسەواریکی سروشتی بۆ نەوەی ئەرۆ و داهاتوو لێنامێنێتەوه.
گردەسوور بۆ خەڵکی سەردەشت هێمای سەقامگیرییە،رەمزی خۆڕاگرییە ؛گردەسوور،سومبوولی سەربەرزی و سەرفیرازییە، ئەم شاخە سوورە بە ڕەنگی خوێنی سووری هەزاران شەهیدی کیمیاباران هەر بۆیە هەموو سالێ لە وەرزی بەهاردا بە یادی ئەو ڕۆڵە شەهیدانە هەزاران گوڵالەی سوور و ڕەش دامێنی گردەسوور دادەپۆشن ! داوێنی گردەسوور هەزاران شێرە ژن و شێرە پیاوی شاری سەردەشتی لە ئامێزی خۆی گرتوە و بۆتە لانکە و دەیانلاوێنیتەوە !هەر وەک ئاویدەر هێمایە بۆ سنە، داشامەجید هێمایە بۆ مەهاباد، ئاربابا هێمایە بۆ بانە ، گردەسوور هێمایە بۆ سەردەشت و بۆ سەردەشتییەکان!!!
بویه دەبێت ئاوری لی بدرێتەوە و کاری ئامایشی بۆبکرێت . گرده سوور سەرمایەی ڕەمزی(سرمایه نمادین) شاره،ناسنامەیه ،دڵی پڕه له بیرەوری بۆ رۆڵەکانی ئەمڕۆ بۆ جیلی داهاتو......... !!!
محەممد فازڵ شەوکەتی، 24ی رەزبەری 1399- مەهاباد
پرسیار:
پرسیم لهو کێوهی،
سهر بهرز و سهر کهش ـ
«سهردهشت»ی خهوتووی گرتۆته باوهش،
باشوور و باکوور؛
وتم: «گرده سوور»!
بهرزی له خهم دوور،
سهرمهستی مهغروور؛
بۆ وهخۆ دهگری ئهو بێگانانهی،
تینوون به خوێنی ئهم کوردستانهی؟
٭٭
گرده سوور بێ وهی جوابم داتهوه،
ههستی ڕاکێشام بۆ داوێنهکهی!
بۆو گۆڕستانهی؛
پڕه له تهرمی شۆڕه لاوی کورد!
ئهو ئازیزانهی؛
خۆیان به فیدای ڕێی ئازادی کرد!
(ک.د.ئازاد)